١٩ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:١٥
ئەمریکا ڕامانی هێناوە بۆ خراپەکاری لە سووریا

لە رۆژانی ڕابردوو چەند گرووپێکی بەرهەڵستکاری سووری دانیان بەوەدا نا کە بۆ هەڵمەتی تێکدەرانە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکییەوە ڕاهێنان و مەشقی سەربازیان پێ دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  ٢٧ هێزی دابڕاوە لە گرووپێکی ناسراوە بە "مەغاویرولسوورە" کە بە چەک و جیهازاتی قورسەوە خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا کردووە، دانیان بەوەدا ناوە کە وێرای پاراستنی ناوچەی ٥٥ی هاوێری بنکەی ئەمریکا لە سنوورە هاوبەشیکانی سووریا، عێراق و ئۆردۆن، لە ناوچەی تەنەفی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکییەکان بۆ هەڵمەتی تێکدەرانەی وەک هێرش و لەناوبردنی بنکە و کێڵگەگەلی نەوتی و گازی و هەرووها    ژێرخانەکانی سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکییەوە ڕاهێنان و مەشقی سەربازیان پێ دراوە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە، پاش داخرانی ناوچەی هاوێری گەورەڕێی "ام۴" لە حەلەب- لازقیە لە لایەن بەرەی نوسرە بەڕووی گەشتەکانی ڕووسیا و تورکیا و هاوکات بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدئۆیی هێزەکانی نوسرە کە تێیدا هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی هێزەکانی سوپای تورکیا دەکەن، ئەو گڕووپە لە کەناڵی میدیایی خۆی بە ناوی "اباء" ڕایگەیاند کە هەڕەشەی هێزەکانی بێ بنەمایە و کرداریان لەباری ئەخلاقی و ئایینی نەشیاو بووە و بەرەی نووسرە بۆ ئاشکراکردنی ئەنگێزەی کەسانی ناو گرتەکە بە دوای دۆزینەوەیانە.

ئو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕوون کردنەوەیدا ئاشکرایشی کردووە کە سوپای تورکیا هاوبەش و شەریکی جەنگیان لە شەڕی دژی حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانانیەتی و لە یەک بەرە و سەنگەردا پێکەوە شەڕ دەکەن.

............
340